کانونی دوھەم 08, 2021 22:35 Asia/Tehran
  •  گڵکۆی پڕۆفیسۆر پۆپ، ئێرانناسی ئەمریکی

«ئارتور ئیپھام پۆپ» لەو ئێرانناسە ھەڵکەوتانەی ئەمریکایە کە خزمەتی ھەرە بایەخمەندی لە بواری مێژوو، ھونەرو نژیارڤانیی ئێران دا، ئەنجام داوە.

پڕۆفیسۆر «ئارتور ئیپھام پۆپ» بە چالاکی و نووسراوەکانی کلتووری دەوڵەمەندی ئێرانی بە دنیا ناساند. خزمەتەکانی بەڕێزی لە ڕووی یارمەتی دانی ناساندنی کلتوورو مێژووی ئێران گەلێک جێگای ڕێزە.

ئەندامەتی لە ئەنجومەنی ئاسەوارە نیشتیمانییەکان و وەرگرتنی دکتۆرای شانازی لە لایەن زانکۆی تارانەوە لەو شانازییانەی پڕۆفیسۆر«ئارتور ئیپھام پۆپ»ە.

بەڕێزی ھەروەھا لە ماوەی ساڵانی چالاکی نواندنەکانی لە ئێراندا توانی ئەرشیڤێکی ھەرە بایەخمەندی وێنەی نژیارڤانی، ھونەر، پیشەی دەستیی جۆربەجۆری وەک فەرش، قوماش و ئاسەواری عەنتیکە کۆکاتەوە کە ئەمڕۆکە بەشێکی ئەم وێنانە لە مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئێرندایە.

پڕۆفیسۆر«ئارتور ئیپھام پۆپ» لەھەشتەمی خەرمانانی ساڵی ١٣٤٨ ماڵئاوایی لەژیان کرد. دوابەوای داواکرانی لە حکومەتی ئەو کاتی ئێران گڵکۆیەکی لە ئەسفەھاندا لە قەراخی چۆمی «زایەندەڕوود» لە نزیکی پردی «خاجو» بە ھۆی «موحسین فروغی»ی ھاوڕێیەوە بۆ دروست کرا کە دوای ماڵئاوایی کردنی لەژیان ھەر لەوێش دا ئەسپەردەی خاک کرا.

سەرپەیڤ