خواردنی نانی به‌یانی
نانی به‌یانی یه‌كێكه له ژه‌مه هه‌ره گرنگ و پرڤیتامینه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و گرنگه هه‌موو مرۆڤێك كاتێك له خه‌و هه‌ڵدە‌ستێت نانی به‌یانی بخوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی به‌یانیان وه‌زە و ته‌ندرووستیه‌كی باش ده‌به‌خشێت به له شی مرۆڤ و هه‌میشه وات لێدە‌كات هه‌ست به هێز و توانا بكه‌یت و هاوكات هۆكاری ساغی و تەندرووستیشە.
سوودە‌كانی نانی به‌یانی له ئە‌ژمار نایه‌ن به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند سوودێكی نانی به‌یانی هه‌ن كه پێویستە هه‌مووان بیزانن :
1- لە دوای نانی بەیانی مێشک چالاک دەبێت، ھەروەھا وریا دەبیتەوە بیرت بەھێز دەبێت و ئەگەری توشبونت بە نەخۆشی لەبیرچونەوە کەمترە .
2- وزە و تواناکانی لەش بەھێز دەکات بەتایبەتی ئەگەر نانی بەیانیت دەوڵەمەند بێت بە پێکھاتەی پرۆتئینی، ھەروەھا بەرگری لەش بەھێز دەکات لە دژی نەخۆشیەکان .
3- خواردنی نانی بەیانی یارمەتی دەدات بە دابەزین و توانەوەی چەوری لەش، بەتایبەتی لە ئاستی کەمەر و ورگ .
4- بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ئەمەریکی ئەو کەسانەی بەردەوام نانی بەیانی بەشێوەیەکی رێک دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە کەمترە لە کەسانی تر بەرێژەی %٣٠ .
5- خواردنی نانی بەیانی بەشێوەیەکی یەکسان و رۆژانە یارمەتیت دەدات بەدرێژایی رۆژەکەت بڕی کەم کەم نان بخۆیت و زێدەخۆری نەکەیت .