کانونی دوھەم 13, 2020 12:45 Asia/Tehran
  •  دیداری ئەمیری قەتەر لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلاب/ وتووێژی ئیسحاق جیهانگیری لەگەڵ عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریا

حەزرەتی ئایەتۆڵڵاعۆزما خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئینقلاب دوێشەو (شەوی دووشەممە) لە دیداری شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و وەڤدی هاوڕێ بارودۆخی ئێستای ناوچەکەیان بە باش نەزانی و فەرمووی: هۆی ئەم ڕەوشە،گەندەڵی خولقاندنەکانی ئەمریکا و دۆستانیەتی و تەنیا رێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەوان هاوکارییەکانی ناوچەییە.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵاعۆزما خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە پێویستی پەرەی پێوەندییەکانی ئابووری تاران و قەتەر، هاوڕەوت لەگەڵ پێوەندییەکانی سیاسی جەختیکرد: هەڵبەت هەندێک کەس بەتایبەت ئەوانەی وا لەوسەری دونیا هاتوونەتە ناوچەکە،هۆگرییان بە پەرەی هاوکارییەکانی وڵاتانی ناوچە نییە بەڵام ئەم بابەتە پێوەندیی بەوانەوە نییە و وڵاتان و گەلانی ناوچە،ئیترپاوانخوازی لەم چەشنە و خۆتێوەردان قەبوولناکەن.

"شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی" ئەمیری قەتەریش بە دەربڕینی ڕەزامەندی یەکجار زۆری لەمەر دیدار لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی،بارودۆخی ناوچەکەی بە ئەستەم نرخاند و گوتی: ئێمە بە وتووێژ لەگەڵ جەنابتان لەبارەی پێویستی هاوکارییەکانی ناوچەیی بەتەواوەتی ڕەزامەندیمان هەیە و بڕوامان وایە دەبێ وتووێژی تۆکمە و تەواو لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە دا بەڕێوە بچێت.

شاندەکانی ئێران و سوریا بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆک کوماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی سوریا لە بواری جیاجیای سیاسی ، ئابووری ، و ئاسایشی پێکەوە پرس و راوێژیان کرد ."ئیسحاق جەهانگیری "جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەعدئابادی تاران پێشوازی لە "عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سوریا کرد .

لە دانوستانی نێوان شاندەکانی دوولایەن ، جیا لە  جێگیری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی سوریا ، ئەمیری سەرتیپ" ئەمیر حاتەمی "وەزیری بەرگریی ئێران ، محەمەد سەلامی وەزیری رێگا و شارسازیی ئێران ، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا و عەلی عەبدوڵڵا ئەییوب وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە ئامادە بوون .

درێژە دان بە هاریکاریی ناوچەیی بۆ نەهێشتنی تیرۆریسم ، گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان ، بنیاتنانەوەی سوریا ، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە و کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە ناوچەکە بە تایبەت لە سوریا ، گرنگ ترین تەوەرەکانی وتووێژی نێوان جێگری یەکەمی سەرۆک کوماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی سوریا بوو .

 

سەرپەیڤ