زەعفەران ، زێڕی ئێرانی
ئهیلوول 04, 2017 08:17 Asia/Tehran
بۆ دیتنی بەڵگە فیلمی زەعفەران کە لە کاناڵی سەحەری کوردی دوبلە کراوە ، دەتوانن سەردانی لینکی خوارەوە بکەن :
سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی زەعفەران :
مرۆڤ ئارام دەكاتەوە
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی كە لە زانكۆیەكی تاران ئەنجام دراوە، خواردنی 30 دڵۆپە لە زەعفەران بە 3 جار لە رۆژێكدا، دەبێتە هۆی چارەسەركردنی خەمۆكی و مرۆڤ ئارام دەكاتەوە.
بەرگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات
توێژەرانی مەكسیك رایان گەیاند، بەكارهێنانی زەعفەران بەرگریی لەش بەرامبەر شێرپەنجە زیاد دەكات و پاش تووشبوونیش دەتوانێ بەرگری لە سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجە بكات.
بینین بەهێز دەكات
توێژینەوەیەكی بەریتانی ئەمەی سەلماندووە كە خواردنی زەعفەران بینین بەهێز دەكات و چاو لە كزبوون دەپارێزێت.