تایبەتە بەرنامەی شەوچلە لە کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی - بەشی 3
شەو چرا - 21-12-2019
بەبۆنەی شەوی چلە، کەناڵی سەحەری کوردی لە کاتژمێر 21.30 بە کاتی تاران و کاتژمێر 21.00 بە کاتی هەولێر تایبەتە بەرنامەیەکی شاد و ڕەنگاڵە، بڵاو دەکاتەوە .
لەم تایبەتە بەرنامەیەی شەوی چلە، شادی پاک زاد و خاتوو حەنیفە لە دوو بەشی حیکایەت وتنەوە بەشداری دەکەن و چەند گۆرانی بێژی کورد بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەرنامەیان هەیە و هاوڕێ لەگەڵ نومایشێکی شاد و بەشداری تاقمی مۆسیقای کوردی و گرووپی هەڵپەرکێ ڕازاوە و دیلان ،شمشاڵی میلادی شەمسەدینی وە تەپلی کوردی پژمانی ئەحمەدزادە، هاوڕێ لەگەڵ پیانۆی کاوە پیشداد، شادی و خۆشی دێنێتە نێو ماڵی بنەماڵەکانی کورد زمان.
لەبەشێکی دیکەی ئەم تایبەتە بەرنامەیە، بەشی نومایشییە دەبینین کە لەلایەن ئەیوب حەسەنی ، ژیلا ئێبراهیمی و لوقمان ئیرشادی بەڕێوە دەچێت .
هۆنەرمەندانێک وەک عەبدوڵڵای نەسیری ،لۆقمان عادلنیا ، هێرشی ئازادی و ناسری کەریمی لەم بەرنامەیە دا بەشداری دەکەن .
ئامادەکار : مستەفا مەحمودی
پێشکەشکار : مەناف ئێران پەناە - نەشمیل نیزامی