ته‌مووز 20, 2019 01:14 Asia/Tehran
  •        سپای پاسداران ڕایگەیاند؛ دەستگرتن بە سەر نەوتبەرێکی ئینگلیسی لە گەرووی هۆرمۆز

پێوەندییە گشتییەکانیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی شەوی شەممە لە ڕاگەیاندراوەیەک دا باسی لە دەستگرتن بە سەر نەوتبەرێکی ئینگلیسی لە گەرووی هۆرمۆز(باشووری ئێران) کردووە بە هۆی لەبەر چاونەگرتنی یاسا نێودەوڵەتییە دەریاییەکان.

پێوەندییە گشتییەکانیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لەم ڕاگەیاندراوەیە دا دەشلێت،ئێوارەێ ئەمڕۆ (هەینی ٢٨ـی پووشپەڕ) نەوتبەرێکی ئینگلیسی بە ناوی "ئێستینا ئیمپرۆ" stena impero لەکاتی تێپەڕین لە گەرووی هۆرمۆز بە هۆی لەبەر چاونەگرتنی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییە دەریاییەکان لەسەر داوای ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاوانی پارێزگای هۆرمۆز(باشووری ئێران)،لە لایەن سەرئاوییەکی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕاگیردرا.
 

 

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پێوەندییە گشتییەکانیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی نەوتبەری ناوبراو دوای ڕاگیران و زەوت کرانی بەرەو لێوارەکان هیدایەت و بۆ گەییشتن بە قۆناخەکانیی یاسایی و لێکدانەوەکانی پێویست ڕادەستی ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاوانی پارێزگای هۆرمۆزگان کراوە.ئەم کردەوەی  هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە چوارچێوەی بەرپرسایەتی و ئەرکیی ئەم هێزە لەمەڕ پاراستنی قازانجە نیشتمانییەکان،دامەزراندنی ئاسایشت و خەبات دژی قاچاخی دەریایی ئەنجام دراوە.

 

 

ئەرکی سەرەکی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە کەنداوی فارس و گەرووی ستراتژیکی هۆرمۆز پاراستن و ئاگاداری کردن لە قازانجە نیشتمانییەکانی ئێران،دامەزرێندرانی ئاسایشت و خەبات دژی قاچاخی دەریاییە. بە گوتەی موحەممەد جەواد زەریف،وەزیری دەرەوەی ئێران،هێزە ئێرانییەکان هەر رۆژ لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییانی نەوت،کردەوەگەلێک وەک دەستگرتن بەسەر گەمی دەرەوەیی هەڵگری نەوتی قاچاخ لەکەنداوی فارس دا ئەنجام ئەدەن.

 

ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز ڕۆڵی گرنگیان لە ئابووری جیهانی دەریایی دا هەیە و لە وەها بارودۆخێک، ئەرک وبەرپرسایەتی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لەمەڕ پاراستنی ئەم ناوچە ستراتژیکە سەرنج ڕاکێشە.هەرلەم بوارە؛سەردار سەرلەشکەر"حسەین سەلامی" فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە گوتی:ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز و دوورگەکانیی نەک هەر بۆ ئێران،بەلکوو بۆ هەموو جیهان،ناوچەیەکی هەستیارو گرنگە و وەک بەشی جیانەکراوەی ئابووری جیهانی دێتە ئەژمار.

 

لەچوارچێوەی یاساکانی دەریاوانی لەوان کۆنوانسیۆنی مافەکانی دەریاکان لە ساڵی ١٩٨٢،گەمییەکی سەربازی دەتوانێ لە دەریا ئازادەکان بۆ بەڕێوە بردنیی یاساکانیی مافەوانی نێو دەوڵەتی  لەکاتگەلێک کە گەمییەک(گەمی ناسەربازی و نادەوڵەتی) یاساکانی نێودەوڵەتی دەریایی لەبەرچاو نەگرێت دەستی بەسەردابگرێت وپشکنینی پێویست لەمبارەوە ئەنجام بدات.

 

 

سەرپەیڤ