کانونی یه‌که‌م 20, 2018 16:31 Asia/Tehran
  • بڕیاری ترەمپ بۆ چوونە دەری هێزە ئەمریکاییەکان لە سوریا؛ ڕاستەقینە یان ڕیاکاری

دوا بە دوای دەستپێکرانیی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ئەمریکا وەکوو ئاڵاهەڵگریی ڕۆژئاوا هاوڕێ بەریتانیا و فەرەنسا هاوڕەوت لەگەڵ ئامانجەکانیی هاوپەیمانی ڕۆژئاوایی-عەرەبی بۆ تێکشکاندنیی مێحوەری مۆقاومە بە سەرنخوونکردنیی دەوڵەتی یاسایی سوریا هەوڵی دا بە پشتگریی هەموو لایانە لە هەرچەشنە تاقمی ڕەشەکوژ دەستی ڕابگات بە ئامانجی خۆی واتە سەرنخوونیکردنیی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد.

لە ڕاستی دا پیلانەکانی ڤاشنگتۆن لە بارەی سوریا بە تایبەت هێنانە سەر کاریی دەوڵەتێکی ڕۆژئاوا خواز وەکوو بڵقێکی سەر ئاویان لێهاتووە. لە لایەکی ترەوە ڤاشنگتۆن لە ناوەڕاستەکانیی ساڵی ٢٠١٤ بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش ، دەستی دایە پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتی بە ناوی دژی داعش کە هەڵبەت ئۆپەراسیۆنیی ئاسمانی  ئەو هاوڕێ بوو لەگەڵ ژماری زۆری تێداچووانی مەدەنی .

هەر ئێستا ڤاشنگتۆن نزیک دوو هەزار هێزی لە سوریا دا هەیە زۆرتریان هێزی تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکانن و لەگەڵ هاوپەیمانە کوردەکان و میلیشیا عەرەبەکان ناسراو بە هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک هاوکاری دەکەن . داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ،کە ناوبانگی هەیە بە بڕیارەکانی پڕهەرا وهاوریا ڕۆژی چوار شەممە لەناکاو ڕایگەیاند هێزی ئەمریکایی لە سوریا دەباتە دەر. ترەمپ لە لاپەرەی توئیتەری خۆی دا نووسی: ئێمە داعشمان شکست دا و ئەمە تەنیا هۆی ئامادە بوونی ئێمە لە وێدا بووە ".

ئیدعای ترەمپ سەبارەت بە شکستی داعش و بڕیارەکەی بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەرەوڕووی پێشوازیی کۆر ونێوەندی نێو خۆیی و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا نەبوو. بڕیاری ترەمپ لە ڕەهەندی جۆر بە جۆرەوە تاو وتوێدەکرێت. سەرەتا دەکرێ بلێن ترەمپ  بە هۆی کەسایەتی پێشبینی نەکراویی ناوبانگی هەیە بە گرتنی بڕیاری لەناکاو و چاوەڕوان نەکراو. وەکوو ڕاگەیاندرانی وتووێژ لەگەڵ "کیم جوونگ ئیل" ڕێبەری کۆریای باکووری و وتووێژی ڕاستەو خۆ لەگەڵ ئەو دا.
 

ئیستراتژیستەکانی ئەمریکایی دەلێن لە داهاتووی نزیک ئەمریکا توانایی نییە بە بێ دانی زیانبایی یەکجار زۆر هێزەکانی لە سوریا دا ڕابگرێت . لەلایەکی دیکەشەوە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا وشداری پەیتا پایتا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی داهاتووی ئەم وڵاتە و هاوپەیمانەکانی ئەدات لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات دا ، ڕەنگە ترەمپ بەم ئاکامە گەییشتووە بۆ خۆبواردن لە هەر چەشنە تێکهەڵچوون نێوان سەربازییەکانی تورک و ئەمریکایی و پێشگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر لە پێوەندیی لەگەڵ ئانکارا ، دەبێ هێزەکانی لە سوریا بباتە دەر.

 جیا لە هۆیەکانی چوونە دەریی ئەگەری ئەمریکا لە سوریا دەبێ سەرنج بەم خالەیش بدەین کە دیمەشق بە جاران ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سوریای بە نایاسایی و وەکوو داگیر کاری ڕاگەیاندووە و جەختیکردووە لە سەر چوونە دەریی ئەم هێزانە لە سوریا .

 

سەرپەیڤ