May 15, 2019 10:34 Asia/Tehran
  • بنەماڵە و گۆڕانەکانی کەش و هەوای گۆی زەوی

لە سەردەمی ئێستا دا، بیرمەندانی کۆمەڵگای جۆر بە جۆر لە هەوڵ دان ڕێکاری بنەمایی بۆ ساڵمکردنەوەی بنەماڵە وپاراستن وبتەوی ئەو بدۆزنەوە. باشترین ئامراز بۆ گەییشتن بە وەها ئامانجێک سەرنجدان بە بایخ و بەهاکانی مەعنەوی و ئەخلاقییە.

بنەماڵە و خێزان وەکوو سەرەکیترین ناوەندی کۆمەڵایەتی، سەرچاوەی کوڵتور وژیارەکان لە مێژووی مرۆڤ دابووە. بایخ دان بە بینای پیرۆز و بناغەیی بنەماڵە و هیدایەتی بەرەو جێگەی ڕاستەقینەی،هۆی چاکسازی کۆمەڵگەی ئینسانی و خەمساردی لەحەنای ئەم ئەرکە دەبێتە هۆی دوور بوونیی مرۆڤ لە ژیانی ڕاستەقینە و ئاکاربەرزی.

 لە جیهانی ئێمە دا ،خەمساردبوون لە حەنای جیاوازییە سروشتییەکانی ژن و پیاو و پێداگری لە سەر یەکسانی ئەوان، تاوسەندنەوەی تووند و تیژی و بنپێکرانی بەها و بایخەکان،کەمبوونەوەی هێزی تاقەت هێنان و دان بە خۆداگرتنی هاوژینان و ئەنجام،لەئارادا نەبوونی کوڵتوری بەبایخ و بەرز، زیاتر لە ڕابردوو زەبری وەشاندووە لە پاوەجێی بنەماڵەکان دا.  بنەماڵەگەلێک والەم بارودۆخە دا تەشکییان گرتووە، بەڕادەی پێویست خۆشەویستی و شادی و دۆستایەتییان تێادانییە.

لە سەردەمی ئێستا دا بیرمەندان لە کۆمەڵگای جۆر بە جۆر هەوڵ ئەدەن ڕێکاری سەرەکی بۆ ساڵم و باشتر کردنەوەی بنەماڵە و پاراستنیی بدۆزنەوە. هەربۆیە هەموو ساڵێک ١٥ مای (٢٥ـی گوڵان) وەکوو ڕۆژی نێودەوڵەتی بنەماڵە ڕێزی لێوەدەگیردرێت.لەم ڕۆژە دا کردەوەگەلێک وەکوو بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکان،بەرنامەکانی کوڵتوری و میدیایی، ووتاردان و ووتاربێژی بەمەبەستی زەق کردنەوەی پرسەکانی هاوپێوەند بە خێزان و بنەماڵە بەڕێوە دەچێت.

پرسێک کەلە ساڵی ٢٠١٩، ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەرنجی تایبەتی پێداوە، کێشەی گۆڕینی هەرێمی گۆی زەوی ئاو وهەوا و ژینگەیە کە کێشەی ئێستای دنیایە.ئەم ڕێکخراوەیە بۆ دەرباز بوون لە گرفتگەلێک کە بنەماڵە لەئاست جیهان داهەیەتی،ڕێزگرتن لە بنەماڵە لەم ساڵ بە دروشمی "بنەماڵەو کردەوەکانی هەرێمی" هێناوەتە ئاراوە تا هەوڵ بدەن بەناساندنی ڕێگاو ڕەویشتەکانی ئێستا، بنەماڵەکان لە بارودۆخی هەرێمی گۆی زەوی کردەوەی کاریگەر ئەنجام بدەن و ئەم گۆڕانکارییانە بەڕێوە بەرایەتی بکەن.

گۆڕینی هەرێمی گۆی زەوی زنجێرەیەکی بەدوای یەکە.ئەم زنجیرەیە لە چالاکییەکان لە پێناو گەشەو پەرە بەتایبەت کەڵک وەرگرتن لە سووتەمەنی بەردەمەنی دەستپێدەکرێت و دواهاتی جۆر بە جۆری هەیە. ڕادەی بەرهەم هێنانی گازە گوڵخانەییەکان، کۆنترۆڵ و لەئاکام دا دیاردەکانی سەرچاوەگرتوو لەم گازانە وەک گەرم بوونی گۆی زەوی، فەرتەنەکان، لافاوەکان و یان ووشکەساڵییەکان بووە.

ڕووداوەکانی سرووشتی  ئاوارە وهەڵوەدابوون، کۆچکردنیی یەکجار زۆر، بێکاری ، هەژاری و نائەمنی بەدواوەیە. گۆڕینی هەرێمی گۆی زەوی کاریگەری لە سەر ژیانی بەسەدان هەزار ئینسان هەیە و زۆربەی ئەوان دەبنە قووربانی ئەم گۆڕانانە.هەر بۆیە بنەماڵەکان بە گۆڕینی ڕوانینی خۆیان لە حەنای شێوازی ژیان و دەورگێرانیان بە کەڵک وەرگرتن لەزانست و کردەوەکانی  تایبەت بە پاراستنی ژینگە، دەتوانن هۆکاری پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕینی لەناکاوی کەش و هەوا بن.

 

سەرپەیڤ