تشرینی یه‌که‌م 20, 2016 21:43 Asia/Tehran
  • فیفا کارتی سووری خۆی بە یانەکانیی تۆپی پێی ڕژێمی داگیر کار نیشان ئەدات ؟

ژمارێک لە تازە لاوانیی فەلەستینی بە جل وبەرگی تۆپی پێی وتۆپ بەدەست بەرەو "مەعلا ئادومیم" دەڕۆن کە یەکێ لە گەورەترین شارۆچکە زایۆنی نشینەکانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆخی خۆر ئاوایی ،بەڵام هێزەکانی پۆلیس و سەربازانی ئیسرائیلی پێش دەگرن بە هات و چۆی لە ڕێگای ڕۆیشتن بۆ نێو شارە .

فادی قران ، بە ئەفسەرێکی پایەبەرزی ئیسرائیلی دەلێت منداڵەکان گەرەکیانە لە نێو زەوینی تۆپی پێی گەرەکی خۆیان دا  یاری بکەن .

ئەفسەر دەلێت : ناکرێت ، هۆیەکەشی خۆت دەیزانی

فادی دەلێت : لەبەر چی ؟ چۆن فەلەستینین

فادی قران

 

دەلێن فیفا هەر ئەم حەوتەیە بڕیار ئەدات کە تیپەکانیی شارۆچکە نشین،لەوان مەعالە ئادومیم، دەبێ لە یەکیەتی تۆپی پێی وەلاداندرێن یان نا.

تیپەکانیی شارۆچکە نشین

لە ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤ دا هاتووە کە  زەوینی تۆپی پێی شارۆچکە نشینەکان لە و ناوچەیانە ڕۆنراون کە مڵکی تاکە کەسین ، و فەلەستینیەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ، بێجگە لەو کڕێکارانەی کە ئیزنیان هەیە ، ناتوانن بڕۆنە نێو شارۆچکەکان یان لە ڕاژەکاریی ئەوان کەڵک وەربگرن .

 

چاوەدێری مافی مرۆڤ

ئەو منداڵانەی لە بەرامبەرع "مەعالە ئادومیم" کۆبوونەوە ، لە ڕاستی دا ویستوویانە بنپێکردنیی مافەکانیان نیشان بدەن .لەکاتی ڕۆیشتن ،  ڕوو لە سەرۆکی فیفا دروشمیان بەرز کردەوە "ئیفانتینۆ(سەرۆکی فیفا)، ئێمە گەرەکمانە یاری بکەین".

 تازە لاوانیی فەلەستینی بە جل وبەرگی تۆپی

 

 

سەرپەیڤ