مۆکرانی یادداشتی لێک گەیینی بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشی نێوان قەتەر و ئێراق
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق کە هاوڕێ لەگەڵ شاندێک سەردانی دەوحەیان کردووە یادداشتی لێک گەیینیان مۆرکرد بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشی لەگەڵ قەتەر .
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عەرەب قەتەر، ئەم یادداشتە لێک گەیینە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن ماهیر نەجم عەبدولحسێن جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق لە کاروباری زانیاری و لێکۆڵینەوەیی فیدراڵی و سەد بن جاسم خەلیفی بەڕێوەبەری گشتیی قەتەر لە بواری بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشی دوو لایەنە مۆر کرا.
جاسم خەلیفی لەم بارەوە وتی : ئامانج لەم یادداشتە لێک گەیینە پەرەی هاوکاری ئاسایشیی هاوبەش و گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزموونەکانە و زۆرێک لە پرسەکان بەتایبەت لە بواری پەروەردە، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ساختەکردنی بەڵگە و تاوانە ڕێکخراوەکان ، بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ، قاچاخی مرۆڤ، سپی کردنەوەی پارە و ئاسیاشی بەندەرەکان و فڕگەکان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی گشتیی قەتەر وتیشی : دەوحە و بەغدا بەنیازن لیژنەیەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی پسپۆڕان بەمەبەستی پێ و شوێن گرتنی جێبەجێ کرانی ئەم یادداشتە لێک گەیینە پێک بێنن .
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق وتیشی : ئەم یادداشتە لێک گەیینە ئاسۆیەکی نوێی هاوکاری ئاسایشی بە قازانجی دوو وڵات دەکاتەوە.