شوبات 09, 2019 18:14 Asia/Tehran
  • پراکتیکی کرانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نوێکانی هێزی زەوینیی ئێران

فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو هێزە لەم بەینەدا لە مانۆڕێکی سەربازیی پراکتیکی کران و کەڵکیان لێ وەرگیرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ سەرتیپ "کیومەرس حەیدەری" فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ شەممە وتی: لە مانۆڕێکدا کە هێزی زەوینی مانگی ژانڤییە لە ئیسفەهان(ناوەندی ئێران) بەڕێوەی برد، توانا نوێکانی یەکەکانی ئەو هێزە پەردەی لەسەرلادرا.

حەیدەری وتی: بەلەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییانەی لەهێزی زەوینیی ئەرتەشدا بەدیهاتووە، توانای یەکەکانیش زیادی کردووە لەوێنەی ئەو تواناگەلە دەکرێ ئاماژە بکرێ بە چوونەسەری هێزی جوڵەو هێرشبەریی هێزی زەوینیی ئەرتەش.

فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەش ڕایگەیاند: لەو مانۆڕەدا ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نوێی هێزی زەوینیی ئەرتەش پەردەی لەسەرلادراو ئەو فڕۆکانە خرانەبواری کەڵک وەرگیران.

بەقسەی ئەمیر حەیدەری، تواناو پتانسێلە نوێکانیش خرایە سەر کۆپتەرەکانی هێزی زەوینی وتۆپخانەیی کە ئەوانیش پەردەیان لەسەرلادراو بەپراکتیکی کران.

هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٢٥و ٢٦ی ژانڤییە مانۆڕی باڵادەستیی٩٧یان لەناوچەی گشتیی مانۆڕی ئیسفەهان بەڕێوە برد.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سی ژانڤییە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان لەوان، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئاڕ کیو١٧٠، مەهاجر، شاهدی١٢٩، کەرار، ئەبابیل، ساعقەو ئینتحاریان لە پێشانگاکانی توانای هێزە چەکدارەکان پێشانداو پەردەیان لادا لە دوو نموونەی نوێ.

سەرپەیڤ