شوبات 16, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ژێردەریایی ئێرانیی

وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: کەشتیی فاتح خاوەن تایبەتمەندیی تایبەت و دەگمەنە.

سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وتی: ژێردەریایی پێشکەوتەی فاتح پاش سەرکەوتن لە تاقیکارییە یەکجاریەکان، بەزوویی دەخرێتەسەر چەک و چۆڵ و ئیمکاناتی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران.

سەرتیپ حاتەمی بەئاماژە بەوەی کە ژێردەریایی فاتح وەک یەکەم کەشتی کلاسی نیوەقورسی ئێران، خاوەن تایبەتمەندیی تایبەت و شازە، وتی: ژێردەریایی فاتح کە بەرهەمێکی تەواو خۆماڵییە، تەکنۆلۆژیای رۆژی جیهانیشی تێدا بەکارهاتووە.

وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: فاتح وەک یەکەم ژێردەریایی نیوە قورسی ئێران خاوەن سیستەمگەلی جمینی ئەلەکترۆنی، بەڕێوەبەرایەتی شەڕی تێکەڵاو، سیستەمی هیدایەتی مووشەکی ژێر ئاست بە ئاست، هیدایەتی ئەژدەر، شەڕە ئەلەکترۆنی و بەدالەییەکان، سیستەمی بەدالەیی هێمن و یەکپارچەو دەیان سیستەمی مۆدێڕنی دیکە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەسەڵاتی بەرگری و ئافەندیی(جەنگی) هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران.

سەرپەیڤ