May 20, 2019 09:30 Asia/Tehran
  • روحانی : وتووێژی شارستانیەتەکان دەسکەوتی فکریی و تیۆریکی گەلی گەورەی ئێرانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وتووێژی شارستانیەتەکانی بە دەسکەوتی هزریی و تیۆریکی گەلی گەورەی ئێران زانی .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک لە خوێندکاران و لاوان لە تاران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەم وڵات توانیویانە لە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکاندا دوو بڕیارنامەی ئیجمالی لە بەرژەوەندیی دەنگی گەلی خۆیان وەدەست بێنن کە یەکیان بڕیارنامەی هاریکاری و هاوبیریی جیهانیی وتووێژی شارستانیەتەکانە کە بە ناوی ئێرانەوە تۆمار کرا .

روحانی وتیشی ، بڕیارنامەکەی دیکە لە ژیر ناوی جیهانی بە دوور لە توندی و تیژییە کە لە لایەن ئێرانەوە پێشنیار درا و پەسند کرا و بە ناوی ئێرانەوە لە مێژوودا تۆمار کرا .

سەرۆک کۆمار وتیشی : دوژمنانی گەلی ئێرانیش لە کاتی پەسەندکرانی ئەم دوو بڕیارنامەیە  کە ئێران پێشنیاری دابوون ، نەیانوێرا دژایەتی لە گەڵدا بکەن .

حەسەن روحانی هەروەها  جەختی کردەوە ، لە چەند ساڵی ربردوودا گەلی ئێران بە پێچەوانەی هەموو ئاستەنگ و ئابلۆقە ستەمکاریەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ، هەنگاوی بەرزی هەڵگرت و توانی بە هاسانی لە هەندێ کێشە و ئارێشە تێپەڕێ .