ته‌مووز 14, 2019 16:49 Asia/Tehran
  •  وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران ونەرویج

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی نەرویج لەبارەی بابەت و ەمسەلە جۆر بە جۆرەکان،پێکەوە وتوویژی تەلەفوونیان بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی  فەرمانگەی گشتی زانیاری گەیاندن و کاروباری گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوە،"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەرەکەی بۆ نیۆیۆرک بۆ ماوەیەکی کورت لە نەرویج دا ڕاوەستا و لەگەڵ "ئینە ئێریکسۆن سواردیە" وەزیری دەرەوەی  ئەمو ڵاتە،لەبارەی پێوەندی دوو قۆڵی،بەرجام و مەسەلەکانی ناوچەیی وتووێژی تەلەفوونی ئەنجام داوە.

زەریف بۆ بەشداری لە دانیشتنی ساڵانەی کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی شەممە گەییشتنە نیۆیۆرک. وەزیری دەرەوەی ئێران بریارە دوای نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی بزوتنەوەی بیلایەنەکان سەردانی ڤەنزوئێلا دەکات. دیداری دوو قۆڵی  لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ڤەزنوئێلایش لە دەستوری کاری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دوای ڤەنزوئێلا بەمەبەستی دیدارەکانی دوو قۆڵی سەردانی نیکاراگۆئە و بۆلیوی دەکات .