ئاب 02, 2019 23:50 Asia/Tehran
  • بایکۆتی زەریف ، نەیارەتیی جیهنی لەگەڵ ئەمریکا

وەزاڕەتی گەنجینەی ئەمریکا لە درێژەی گیرۆدەبوونی ئەم وڵاتە بە بایکۆت ، ناوی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستە لیستی کەسانی بایکۆتکراوی خۆی .

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوای ئەوە هەڵگیراوە کە کە زەریف لە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ کۆمەڵێک لە میدیاکانی ئەمریکی دیمانەیەکی تایبەتیی ئەنجام دا.

ئەم هەنگاوەی واشنگتۆن رووبەڕووی رەخنەی زۆری نیۆخۆیی و نێودەوڵەتیی بووەتەوە .

ئەو کردەوەی واشینگتۆن بەرەوڕووی ڕەخنە و گازندەی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆتەوە. جگە لە ژمارێکی زۆر لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپایش دوێنێ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بەو کردەوەی واشینگتۆن.

ڕووسیا، چین و ڤەنیزۆئیلایش بایکۆت کرانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە لایەن ئەمریکایان ئیدانە کرد.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا

"محەممەد جەواد زەریف" لە کاردانەوە بە دانرانی ناوی لە  لیستی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا ڕوو لە کاربەدەستانی واشینگتۆن نووسی: زۆر سپاس لەوەی کە من بە مەترسییەک دەزانن لە سەر جێبەجێ کرانی ئامانج و پلانەکانتان.

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە بەیاننامەیەکدا بایکۆت کرانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن ئەمریکای ئیدانە کرد و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بایکۆت کرانی زەریف پیشاندەری لەرزۆک بوونی بیر و هزر و سیاسەتی سەرکردەکانی ئەمریکایە.

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو بەیاننامەیەدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بایکۆت کرانی "محەممەد جەواد زەریف" وەکوو بانترین بەرپرسی دیپلۆماسیی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشانەی ناکامیی پڕسووکێتیی ئەمریکا بەرامبەر بە مەزنایەتی و دەسەڵاتدارێتیی ئێرانی ئیسلامییە رایگەیاند؛ ئەو کردەوەی ئەمریکا ئەوەی سەلماند کە ئازادی رادەربڕین درووشمێک زیاتر نییە و کاربەدەستانی کۆشکی سپی نیگەرانی لۆژیکی بەهێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.

بەڕێوە بردنیی بایکۆتی ئەمدواییە دژی وەزیری دەرەوەی ئێران هیچ کارتێکەریی لە سەر هەوڵەکان و کردەوەکانی وەزارەتی دەرەوە و وەزیری دەرەوە لەمەر پاوەجێی بەر حەقبوونیی گەلی ئێران، بەرەڤانی لە قازانجەکانی نیشتمانی و خەبات دژی ترۆریسمی ئابووری  دەوڵەتی ئەمریکا نابێت.

 

سەرپەیڤ