تشرینی دووه‌م 13, 2019 11:18 Asia/Tehran
  • جبلـلی : جیهانی ئیسلام بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنان، پێویستیی بە وەحدەت ویەکێتی هەیە

بەرپرسی بەشی دەرەوەسنوریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران بەئاماژە بەوەی کە شۆڕشی ئیسلامی جەخت دەکا لە یەکگرتن و وەحدەتی موسڵمانان، وتی: جیهانی ئیسلام بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنان، پێویستیی بە وەحدەت هەیە.

"پەیمان جبلـلی" بەرپرسی بەشی دەرەوە سنوریی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لە دانیشتنێکی لەگەڵ زانایانی سوننەدا کە بەبۆنەی حەوتەی وەحدەت لەو ڕێکخراوە بەڕێوە چوو، بەئاماژە بە پیلانی دوژمنان بۆ دووبەرەکی خستنەنێو موسڵمانان، وتی: شیعەی ئینگلیزی و سوننەی سەعودی و ئیسرائیلی بەپارەی فرە لەهەوڵی دووبەرەکی نانەوە لەنێو موسڵمانان و هێنانەدی ئامانجی دوژمنانن. جبلی بەئاماژە بەوەی کە بەهێزکرانی وەحدەتی جیهانی ئیسلام، ریسالەتی ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێرانە، وتی: سیاسەتی بەشی دەرەوە سنوریی ڕێکخراوی سەداوسیمای ئێران جگە لە شیکردنەوەی ڕاستییەکان، پێشکەوتنەکان و باڵادەستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرەوڕووبوونەوەی ڕەوتە بەلاڕێداچوو و ئاژاوەگێڕەکانە.

موسڵمانانی سوننە، دوانزەی مانگی رەبیعولئەوەل و شیعەکان، حەڤدەی ئەو مانگە بەساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) دەزانن. حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە خۆی لە بانگخوازانی وەحدەت و یەکگرتوویی لەجیهانی ئیسلامدا بوو، لەو پرسە بۆ یەکگرتن و لێک نزیک کردنەوەی گرووپ ولایەنە ئیسلامییەکان کەڵکی وەرگرت و مەودای نێوان ئەو دوو ڕێکەوتە(١٢هەتا١٧ی رەبیعولئەوەل) ی وەک "حەوتەی وەحدەت" ناودێر کرد.