تشرینی دووه‌م 16, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: پەرەی دەسەڵاتی بەرگریکارانە ڕیگای بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکایە

وەزیری بەرگری و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی: ڕیگای بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران، پەرەی دەسەڵاتە لە هەموو کەرتە گرنگەکان بەتایبەت هێزمەندی بەرگریکارانە.

ئەمیر سەرتیپ"ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگری ئێران رۆژی شەممە بە ئاماژە بە دوژمنایەتییەکانی سیستیمی پاوانخواز دژی کۆماری ئیسلامی گوتیشی: دوژمن ئەمڕۆ گەلی ئێرانی کردووە بە ئامانجی خۆی.

وەزیری بەرگری ئێران لەم حاڵەیش دا بەڕاشکاوی گوتی: پیلانی سیستێمی ئیستکبار بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دژی ئێرانی ئیسلامی لە گۆڕەپانە جۆر بە جۆرەکان بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە؛بەڵام دوژمن لە هیچ دەرفەتێک چاوپۆسی ناکات لەمەر زەبر دان لە کیانی وڵات. 

سەرتیپ حاتەمی جەختیکرد: ئەمرۆ ئێرانی ئیسلامی بە هۆی دەستەڵاتی ناوچەیی بووەتە دەورگێرێکی  سەرەکی ناوچە و ئەمەیش جگە لە ڕێگای مۆقاومە،پاڵدان بە بارستاکانی نێوخۆیی و پەرەی دەستەڵاتی بەرگرییانە وەدەست نەهاتووە.

سەرپەیڤ