کانونی یه‌که‌م 02, 2019 17:54 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئیرادەی جیددی هەیە بۆ وتووێژ لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیرادەی تارانی بۆ وتووێژ لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەی بەجیددی پێناسە کردو وتی : گەڵاڵەی ئاشتیی هۆرمز هەر بەو ئاراستەیەدا خرایەڕوو.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لەدیدار لەگەڵ "یوسف بن عەلەوی"وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لەدیدار لەگەڵ یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عوممان لەتاران، بەپێداگریی لەسەر پێویستیی کەمکردنی کێشەو ئاڵۆزیی کەباوچەدا بەتایبەت لە یەمەن وتی: ئێران لە هەر هەنگاونان و دەسپێشخەریەک کە نیازپاکانە لەئاراستەی کەمکردنی گرژیی و بشێویەکان لەناوچەدا ئەنجام بگرێ، پێشوازی دەکاو یارمەتیدەر دەبێ لەپێناو کەمکردنەوەیدا.

زەریف هەروەها بەئاماژە بە دەور و رۆڵی شیاو و سازندەی عوممان، پەیوەندیی تاران و مەسقەتی بە تۆکمەو تەواو و زۆر شیاو زانی و پێشوازی کرد لە پەرەپێدانی هەرچی زیاتری ئەو پەیوەندیانە لەگشت بوارەکاندا. یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عوممانیش لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بەوەی کە بارودۆخی ناوچە پێویستی بە وتووێژ و تەبایی زیاتر هەیە، وتی: لەوبارەوە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تۆکمەو گشتداگر بەئامادەبوونی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەتوانێ بەسود بێ.

یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عوممان ئەمڕۆ دووشەممە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، سەردانی تاران.