وەزیری نەوتی ئێران : چاوپۆشی ناکەین لە مافی نەتەوەی وڵاتەکەمان
وەزیری نەوتی ئێران بەرلە دەسپێکی سەدو حەفتاو حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ئوپێک وتی : لە مافی نەتەوەی ئێران چاوپۆشی ناکەین .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزونی ئێران " بیژەن زەنگەنە " وتیشی : ئێران بەرمیلێک نەوتیش کەم کردنەوەی غەیری مەنتیقی قەبووڵ ناکات . ناوبراو جەختی کرد : ئێستاکە بەرهەمی نەوتی ئێران لە بازار ناچێتە دەر و ئەوانەی کە بەرهەمی زۆرتریان هەیە دەبێ زۆرتر کەم بێتەوە . زەنگەنە وتی : بە هۆی دۆخی تایبەت دابەزینی ناداخوازانەمان هەیە و لە پشکی مێژوویی کەمتر بەرهەم دێنین ئەوانەی کە بەرهەمی زۆرتریان دەبێ کەم کردنەوەی زۆرتریشیان هەبێت سەد و حەفتایەمین د انیشتنی ئاسایی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ئوپێک دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە لە ڤیەن دەسپێکرا . وەزیرانی ئوپێک ئ ەمڕۆ ڕێکارگەلێکی بەردەمی ئەو ڕێکخراوەیە و هاوپەیمانەکانی بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە بازاڕی نەوت واتە درێژ کردنەوەی ماوەی دوخی هەنوکەیی و کەم کردنەوەی چوارسەد بەرمیل لە ڕۆژ لە کۆتاییەکانی مارسی 2020 کۆتایی پێی دێت .