کانونی یه‌که‌م 09, 2019 15:42 Asia/Tehran
  • موسەوی : ئێران بە هەرجۆرە دەسدرێژی ،وەڵامی پەژیوان کەرەوە دەداتەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئیدعا وبانگەشە وهەڕەشە سەربازیەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کۆماری ئیسلامی وتی: ئێران لەبەرانبەر هەرجۆرە دەسدرێژی ویا کردەوەی گەمژانە ، وەڵامی گورچکبڕ وپەژیوان کەرەوە دەداتەوە.

کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی لەوان وەزیری کاروباری دەرەوە ووەزیری شەڕی ئەم ڕژێمە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە قسە هەڵیت وپەڵیتەکانیان ،هەڕەشەیان کرد کە پەلاماری سەربازی ڕاستەوخۆ دەکەنە سەر ئێران . "سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆدوشەممە وتی: ئێران بە پاڵپشتی بەسەر توانایی بەپێی فەرهەنگی لەخۆبردوویی وخۆراگری خەڵکەکەی، لە بەرەڤانی کردن لە کیان وئاسایشتی نیشتمانی تەنیا تاویکیش درەنگ ناکات. موسەوی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هەڕەشەکانی ڕژێمی داگیر کەری قودس نیشانەی لاوازی وناکارامەیی ئەم رژێمە وبە مەبەستی سەرپوش دانان لەسەر قەیرانەکان وگیرەوکێشە ناوخۆییەکانی سەرۆکەکانیەتی وتی:ماهیەت وشوناسی ڕژێمی زایۆنی لە درێژایی حەفتا ساڵ پێشینەی داگیرکاری، بە پێی هەڕەشە ودەسدرێژکاری دانراوە.

سەرپەیڤ