چاوپێکەوتنی نێوان فەرماندەرانی هێزە دەریاڤانیەکانی ئێران و قەتەر
فەرماندەری هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی ئێران هاوکات لەگەڵ سەردانی لە ئەرکانی فەرماندەریی هێزی دەریاڤانی قەتەر چاوپێکەوتن و وتوووێژیشی کرد لەگەڵ فەرماندەری ئەو هێزە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژە بە سەرۆکایەتی هێزی دەریایی ئێران لە کۆبوونەوەی فەرماندرانی هێزی دەریاییەکانی لێواری پاناوی هیند ناسراو بە ئایۆنز ، گوتی : هێزی دەریایی ئێران ، هێزی دەریایی قەتەری وەک چاودێر لە مەشقی سەربازیی ئایۆنز کە بڕیارە تا سێ مانگی داهاتوو لە باشووری پاناوی هیند بەڕێوە چێ ، بانگێشت کردووە .
دەریادار خانزادی بە ئاماژە بە پرۆڤەی دەریایی هاوبەشی ئێران و عومان ، وتیشی : لە ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆڤە هاوبەشانە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوورە هاوبەشە ئاویەکان و بەرزکردنەوەی هاواهەنگیی و گۆڕینەوەی ئەزموونە .
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەی ئێران وتیشی: بەلەبەرچاوگرتنی پتانسێلی فێرکاریی لە ئاستی باڵادا لە ئێران ، ئەفسەرانی هێزی دەریایی قەتەر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فێرکاری و تەعامول و گۆڕینەوەی ئەزموون دەتوانن ئەم پتانسێلە دەکاربێنن .
فەرماندەری هێزی دەریایی قەتەریش بە پێشوازیی لە ئامادەبوونی کۆپاپۆڕە جەنگیەکانی دو وڵات لە بەندەرەکانی ئێران و قەتەر ، جەختی کردەوە لەسەر هاریکاریی و گۆڕینەوەی ئەزموونە فێرکاریەکان .
نوێکردنەوەی تەبایینامەی نێوان هێزە دەریاییەکانی ئێران و قەتەر لە تەوەرەکانی دیکەی ئەم وتووێژە بوو.