کانونی دوھەم 17, 2020 12:39 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی ئینقلاب: وڵامی گورچکبڕی سپا، زەبرێکی قورسی وەشاند لە ڕواڵەتی زلهێزانەی ئەمریکا

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی زەبرەکەی سپای پاسداران بە ئەمریکای بە مانای لەخشتەچوون و بێ ئابڕوویی ئەو وڵاتە زانی و گوتیشی: ئەو زەبرە قورسە ئابڕووبەرە بە هیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە و تووندتر کردنەوەی بایکۆتەکان کە ئەم ڕۆژانە ئەمریکیەکان باسی دەکەن، ئابڕووی لە قیسپ چوویان ناگەڕێنێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نوێژی بەشکۆی هەینی ئەم حەفتەی تاران، بەشداریی گەلی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپەردەکردنی تەرمی پیرۆزی شەهید "قاسم سولەیمانی" و هاوڕێیانی و هەروەها زەبرە گورچکبڕەکەی سپای لە پێکانی بنکە و بارەگای ئەمریکیەکان لە عەینولئەسەدی بە دوو یەوموڵڵای دیاریکەر و پڕئەزموون لێک دایەوە و فەرمووی: یەکێک لە هەوڵەکان بۆ خستنە ژێر کاریگەریی ئەیاموڵڵای ئەم حەفتانەی دوایی هەنگاوی سێ دەوڵەتی چەپەڵی ئەورووپی لەپێناو هەڕەشە کردن لە ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ گواستنەوەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بوو.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەورووپیەکان ڕێک بەمانای خۆی، سووک و خوار و دارەدەستی ئەمریکان گوتیشی: ئەورووپیەکان بەنیازی چۆک دادانن بە گەلی ئێران کە هەڵبەت ئاغا و گەورەکەیان واتە ئەمریکاش ئەوەی پێ نەکرا ئێستا چ بگات بەمان!

بەڕێزی، دانووستان و وتووێژی ئەورووپیەکانیشی بە فریوکاری و پیلانگێڕێ لێک دایەوە و گوتیشی: ئەو جێنتێلمەنانەی وا لە پشتی مێزی دانووستانن، لەڕاستیدا هەمان تیرۆریستانی فڕۆکەخانەی بەغدان کە (بەس) جلەکانیان گۆڕیوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بەشی سەرەکی خوتبەی دووەمی بە زمانی عەرەبی خوێند و بە ئاماژەدان بە کەتن و جینایەتەکانی ئەمریکیەکان لە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆری سەردارێکی گەورە و بوێری ئێرانی و خەباتگێڕێکی گیان بەختکەر و نیازپاکی عێراقی بە فەرمانی سەرۆکی تیرۆریستی ئەمریکا گوتی: چارەنووسی ئاشکرای ناوچەکە ڕزگاربوونە لە ژێر چەپۆکی ئەمریکا و ڕزگار بوونی فەلەستینە لە بندەسەڵاتی زایۆنیستە بیانیەکان کە بە هەوڵ و تێکۆشانی گەلان دەبێ کاتی گەیشتن بەو ئامانجە نزیکتر بێتەوە.

 

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕوو لە هەموو گەلانی موسڵمانی ناوچەکە فەرمووی: دونیای ئیسلام دەبێ لاپەڕەیێکی نوێ هەڵداتەوە و ویژدانە وریا و دڵە بڕوادارەکان، متمانە بەخۆ لە دەروونی گەلاندا وەدی بێنن و هەمووان بزانن کە تاقە ڕێگای ڕزگاری گەلان، تەگبیر و خۆڕاگری و نەترسانە لە دوژمنان.

 

سەرپەیڤ