شوبات 23, 2020 10:54 Asia/Tehran
  • راگەیەندرانی ئەنجامی یەکجاریی ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ١٧١ ناوچەی هەڵبژاردەیی

وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران باسی یەکجاری بوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە ١٧١ ناوچەی هەڵبژاردەیی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەید "ئیسماعیل موسەوی" وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: لە سەرجەم ٢٠٨ ناوچەی هەڵبژاردەیی، ئەنجامەکانی ١٧١ ناوچەی هەڵبژاردەیی پاش ژماردنی دەنگەکان بە شێوەی یەکجار ڕاگەیەندراوە.

موسەوی وتیشی: تاکوو ئێستا حەوت ناوچەی هەڵبژاردەیی کێشراوەتە قۆناغی دووەم.

وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەنجامەکانی شارە گەورەکان ئەوپەڕی تا ڕۆژی یەکشەممە رادەگەیەندرێ، وتیشی کە زۆربەی ناوچە هەڵبژاردەییەکان هەتا کۆتایی دوێنێ (شەممە) ئەنجامەکەیان راگەیەندراوە.

موسەوی بە ئاماژە بەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی یەکەمین نێواندەورەیی پێنجەمین خولی خوبرەگانی ڕێبەریش ئێوارەی شەممە راگەیەنداروە راشیگەیاند: رادەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بە راگەیاندنی ئەنجامەکانی دەنگەکانی دوایین ناوچەی هەڵبژاردەیی ڕادەگەیەندرێ.

هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ٢٠٨ ناوچەی هەڵبژاردەیی لە سەرانسەری ئێران بۆ هەڵبژاردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس بەڕێوە چوو. هەزار بنکەی دەنگدانیش لە سەرانسەری ئێران دانرابوو کە لەو هەژمارە ٤٠ هەزار و ٢١٠ بنکە پاوەجێ و ١٤ هەزار و ٤٠١ بنکەیش گەڕۆک بوون.

لە هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا ٢٩٠ نوێنەر لە سەرانسەری ئێرانەوە و لە یەکەمین خولی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری، حەوت نوێنەر لە پێنج ناوچەی هەڵبژاردەیی (تاران، قوم، فارس، خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی) هەڵدەبژێردرێن. 

سەرپەیڤ