شوبات 23, 2020 12:17 Asia/Tehran
  • ڕێز و سپاسی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرامبەر بە گەلی ئێران؛ پێداگری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنان

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕێز و سپاس دەربڕین بەرامبەر بە درەوشانەوەی جوانی گەلی ئێران لە تاقی کردنەوەی گەورەی هەڵبژاردنەکان و پووچەڵ کردنەوەی هەل قۆستنەوە و پڕوپاگەندەی هەمەلایەنەی دوژمنان، فەرمووی: لەهەمبەر پیلانی دوژمنان و هەوڵیان بۆ زەبردان لە هەموو دارشتی وڵات، دەبێ بۆ بەرەڤانی وشیار و ئامادە بین.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە دەسپێکی کۆبوونەوەی وانەی خارجی فقهـدا بە ئاماژە بە کەش نانەوەی نگەتیڤ و بەربڵاوی دام و دەزگەکانی پڕوپاگاندای بیانییەکان دژ بە بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاند: ئەو پڕوپاگاندا نەرێنییە لە چەن مانگ لەمەوبەرەوە دەست پێ بوو و بە نزیک بوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکان پەرەی سەند و لە دوو ڕۆژی کۆتاییشدا بە بیانووی نەخۆشی و ڤایرۆسێک، مێدیاکانیان هەموو هەلێکیان قۆستەوە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیر و زەینی خەڵک و دوور خستنەوەیان لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە شوکرانەبژێری بەرامبەر بە خوای تاکانە و ڕێز و سپاسی قووڵ دەربڕین بەرامبەر بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر لە هەڵبژاردنەکاندا وێرای لە ئارادا بوونی ئەو هەموو پڕوپاگاندای دوژمنکارانەیە،  فەرمووی: خواوەند ویست و خواستی لە سەر ئەوەیە کە ئەم گەلە سەرکەوێ.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی دوژمنایەتیی دوژمنان دژ بە گەلی ئێرانی بە گۆڕەپانی ئابووری ، کەلتووری و بیر و بڕوای ئایینی و ئینقلابی بەرتەسک نەزانی و فەرمووی: ئەوانە تەنانەت نەیاری هەڵبژاردنەکانی گەلی ئێرانیشن لەبەر ئەوەی کە نایانهەوێ دیاردەی بەشداریی جەماوەری لە ژێر ناوی ئایین لە هەڵبژاردنەکاندا و لە خزمەتی ئینقلاب، وەکوو ڕاستییەک تۆمار بکرێ.

مەقامی مەزنی ڕێبەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە حکومەتی ئیسلامی بە پووچەڵ کەرەوەی  بانگەشەکانی دوژمنان لە سەر بنەمای نەیارەتی کردنی ئایین لەگەڵ ئازادی و دیموکراسی زانی و فەرمووی: هەڵبژاردنەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پیشاندەری ئەوەیە کە ئایین سەرچاوەی تۆکمە و تەواوی دیموکراسییەکی هەمەلایەنەیە و بەڕێوەچوونی ٣٧ هەڵبژاردن لە درێژایی ٤١ ساڵ پیشاندەری هەوڵی بێ وێنەی حکومەتی ئیسلامی لە ئاراستەی جەماوەرسالاریدایە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بانگ کردنی هەموان بۆ ناسینی دوژمن و وشیار بوون بەرامبەر بەوان، پێی داگرت: لە هەمبەر چالاکیی بێ وچانی هەزاران کەس لە بەرەی دوژمن دژ بە پرسە جۆربەجۆرەکانی ئێران، لە بەرەی جەماوەری ئێراندا دەبێ بە ملوێنان کەس ئامادەی بەرگری، زەبروەشاندن و پەلاماری بەرامبەر بە پڕوپاگاندا و هەموو چەشنە ڕێگایەکی گونجاو بۆ پاراستنی گەلەکەمان بن.

سەرپەیڤ