رۆحانی : پرۆژەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بەئامانجی لابردنی بایکۆتەکانی سەر ئێران لەئارادایە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکاندا ئەو باسە هەیە کە پرۆژەیەک واژۆ بکرێ تا لە دۆخی ئێستادا هەموو بایکۆتەکانی سەر ئێران وەلا بنرێن .
حەسەن روحانی لە داینشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە ئاماژە بەوەی کە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەنگاوێکی باشی بۆ بردنەپێشی ڕای گشتیی بە ئاڕاستەی " نا بۆ بایکۆتەکان " دەسپپێکردووە ، گوتیشی : هەوڵ ئەدرێ داراییە دەست بەسەر داگیراوەکانی ئێران لە وڵاتانی جیاجیاد ئازاد بکرێن و هەنگاوی باشیش لەم بارەوە هەڵگیراوە .
روحانی گوتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕادەی توانای ئەگەر وڵاتێک داوای یارمەتی بکات ، یارمەتی ئەدات و هاوکاریی وڵاتانی دیکەش لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزاڕەتی دەرەوە و وەزاڕەتی تەندروستیی وەردەگرێ .
بایکۆتەکانی ئەمریکا شتومەکی سەرەکیی و تەنانەت دەرمانی و پزیشکی ش دەگرێتەوە و کێشەی زۆری بۆ خەڵکی ئێران بە تایبەت نەخۆشانی کۆرۆنایی بەدی هێناوە .
لە هەمان کاتدا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی جەختی کردەوە لە گەڵ هەڵوەشاندنی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە دژی ئێراندا نیە .