May 21, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی کەلیمییەکانی تاران: ڕژێمی زایونی خەریکی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەیە

ئەنجومەنی کەلیمییەکانی تاران وێڕای ڕێزنان لە ڕۆژی چیھانیی قودس جەختی کرد: ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە ناوەوە خەریکی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەیەو ھاوپەیمانیی ڕواڵەتیانەی پارتەکانیشی پەلەقاژەیەکی بێ ئەنجامە بۆ پێشگرتن بە توانەوەیان.

ئەنجومەنی کەلیمییەکانی تاران ڕۆژی چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا جەختی لەوە کردەوە کە، بە پێی فێرکارییە ئیلاھییەکان، خۆبواردن لە چەوساندنەوەی خەڵک و ھەروەھا بەرەڤانی کردن لە چەوساوەکان ئەرکی ھەر مرۆڤێکی بڕواداری یەھوودییە.

لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە: لە سەروبەندی ڕۆژی جیھانیی قودس، کێمەڵگای کەلیمیی تاران ھەروەک ساڵانی ڕابردوو بە ڕاگەیاندنی ڕق و بێزاریی خۆی لە کرداری ستەمکارانەی کەسانێک کە پابەندی ھیچ ئایین و ئایینزایەک نین، جارێکی تر وتەپرشنگدارەکەی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئەمەی کە حیسابی کۆمەڵگای یەھود لە زایونیزم جیایە، بە گوێی ھەموو خەڵکانی جیھان دەچرپێننەوە.

ئەنجومەنی کەلیمییەکانی تاران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەم زووانە گەڵتڵەی بەناو «سەودای سەدە» فڕێ دەدرێتە زبڵدانی مێژووەوە، وتیشی: ئەو ستەمەی کە لە قەواخی شارۆچکەسازیی نایاسایی خەریکە دەکرێت، ھیچی لێ ناوەشێتەوە.

بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە، ئەو ڕژێمەی کە کاربەدەستەکانی بە پێی دان پیادانانی خۆیان نوقمی ھەموو جۆرە گەندەڵییەکی ئاکاری و داڤین، قەت نوێنەری نەتەوەی یەھوود نەبوونەو ناشبن و کۆمەڵگای کەلیمییەکانی تاران قەت ماوەی ئەوە نادات کە فێرکارییە ھەرماوو پیرۆزەکانی حەزرەتی کەلیموڵڵا ببێتە کایەکلەی کەسانێکی ئاوا.

ئەنجومەنی کەلیمییەکانی تاران وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی، وتیشی: ھەیوودییەت و زایونیزم بە تەواوی لێک جیاوازن و نەیاری یەکنرن و «سەودای سەدە»ش بەس بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە نەگریسەکانی زایونییەکان و فەوتاندنی مافی جەماوەری فەلەستینە.