May 28, 2020 22:15 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی: ھەڵوەشاندنەوەی شیمانەیی بەخششە ناڤۆکییەکانی بەرجام، ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەوتی چالاکییەکانی ئێران نییە

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڵوەشانەوەی بەخششە ناڤۆکییەکانی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە وتی: ئەمریکا بە سەرنجدانی کەشی دەستەڵاتی ئێران لە جیھان و بەردەوامیی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ھەوڵ دەدات بەو کردارو دەنگ و باسانە، بیروڕای گشتیی جیھان چەواشە بکات.

«مایک بەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە دوو پەیامی توییتێڕیی جیاجیادا نووسی: ئەمریکا بەخششە بایکۆتییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی بەرجام ھەڵدەوەشێنێتەوەو دوو ئێرانیش ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکی دا بایکۆت دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «بەھرۆز کەمالوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە پێی داگرت: ھەڵوەشاندنەوەی بەخششە ناڤۆکییەکان لە ڕاستی دا پەلەقاژەیەکی بێ ئەنجامی ئەمریکایە بۆ پەردەپۆش کردنی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە ھەمبەر ئێراندا لە لای بیروڕای گشتیی نێوخۆو دەرەوەی وڵاتەکەی.

کەمالوەندی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ، ھەڵوەشاندنەوەی بەخششەکانی ھاوپەیوەند بە ھاوکاریی ناڤۆکی بە گوێرەی ڕێککەوتنی بەرجام لەکردەوەدا ھیچ کاریگەرییەک لەسەرڕەوتی چالاکییەکانی ئێران دانانێت، وتیشی: ئەمریکا بەئاواتە ھەنگاوەکانی لە ئاراستەی گوشارخستنە سەر ئێران کاریگەر بێت، کەچی لە کردەوەدا ھیچ ڕوو نادات.

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە بارەی ھاوکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ھەنووکە ئەندامی بەرجامیش وتی: سووتەمەنیی پێویستی ئێران لە ڕووسیادا بەبێ ھیچ گرفتێک ڕەوانەی ئێران دەکرێت و چین و وڵاتانی ئەورووپیش لەم بوارەدا ھاوڕەوتی ئێرانن.

کەمالوەندی جەختیشی کرد: کاری سەرەکیی دیزاینی ڕێئاکتۆرو سووتەمەنییەکەی لە ئەستۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ