May 29, 2020 05:00 Asia/Tehran
  • موسەوی ڕوو لە ئەمریکا: یا ڕێگای ڕێزنان لەگەلی ئێران بگرنە بەر، یان ھەروا بە قیزەونی بمێننەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی گاڵتەجاڕانەی ئەم دواییەی «برایان ھوک» نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە توییتێرەکەی دا نووسی: گەلی ئێران ئەوپەڕی گوشاری واشێنگتۆن بەوپەڕی خۆڕاگری و ورەی پۆڵایین و پشتبەستن بە تواناییە نێوخۆییەکانی تێک دەشکێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، وتیشی: ئەمریکا یا دەبێ پێملی شکست ھێنان بێت و ڕێگای ڕێزنان لەگەلی ئێران بگرێتە بەر، یان ھەروا لە سەر سوک و قیزەون کردن و تەریک خستنەوەی زیاتری خۆی بەردەوام بێت.

«برایان ھوک» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی زایونیستیی «جێویش نیوز سیندیکێت» لە وتەگەلێکی گاڵتەجاڕانەدا بانگەشەی کرد بوو کە، لەبەر گوشارەکانی واشێنگتۆن، کاربەدەستانی ئێران دەبێ بڕیاری ئەوە بدەن کە یان دانوستان بکەن یان لەبەریەک ھەڵوەشانەوە ئابورییەکەیان بەڕێوەبەرایەتی بکەن.

ئەمریکا پاش کشانەوەی لە ڕێککەوتنی بەرجام پێکدادانێکی ھەمەلایەنەی بۆ گوشارخستنەسەر ئێران وەڕێ خستووە.

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەک لایەنە وێڕای پێشێل کردنی بەڵێنمەندییەکانی واشێنگتۆن لە بارەی بەرجامەوە، وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە کشاندەوەو گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند. ئەم ھەنگاوەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە.