May 30, 2020 15:14 Asia/Tehran
  • تا ئێستا 116 هەزار و 828 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران گوتی : بەختەوەرانە تا ئێستا 116 هەزار و 828 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران راگەیاند :   2282 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ناسراون .

 دکتۆر کیانووش جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان، 2282  کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لەم ماوەیەدا 57 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد گەیشتووەتە  148 هەزار و 950 کەس، وتی: بە گشتی لە ئێران ٧ هەزار و 734 کەس  تا ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.