موسەوی : جیھان دەسخەڕۆی گەمەی تۆمەت لێدانی ئەمریکا نابێ
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کشانەوەی فەرمیی ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی گوتی : جیھان دەسخەڕۆی گەمەی تۆمەت لێدانی ئەمریکا نابێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئابلۆقەی هاوکاریی نێودەوڵەتی ناڤۆکی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە ئابلۆقەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ناڤۆکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشێل کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.
مووسەوی وتیشی: ئەو هەوڵە مافی سروشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشێل کردووە و سیستەمی گشتیی نێودەوڵەتیی تووشی کێشە کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کردەوە : ئێران لە نزیکەوە ئاسەواری تەکنیکی و سیاسی ئەو هەوڵەی لە ژێر چاوەدێری دایە و ئەگەر بەپێی بەڵگەنێودەوڵەتییەکان و دەقی بەرجام ببێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر مافی ناڤۆکی ئێران ، ئەوا ئێمەش هەنگاوی کردەیی و کاردانەوەی پێویست دەنوێنین.