حوزه‌یران 05, 2020 03:52 Asia/Tehran
  • پێداگری لە سەر ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و چین

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی لێژنەی ھەمیشەیی کۆنگرەی نیشتیمانیی گەلی چین، جەختی کرد: ھەڵوێستی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بەردەوام کرانی ھاوکاری و ھێزمەند کرانی پەیوەندیی پەرلەمانی لەگەڵ لێژنەی ھەمیشەیی کۆنگرەی نیشتیمانیی گەلی چین لە ئاراستەی پەرە پێ دانی ھەرچی زیاتری پەیوەندییەکانە.

«موحەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی «لی جان شۆ» سەرۆکی لێژنەی ھەمیشەیی کۆنگرەی نیشتیمانیی گەلی چین، بە بۆنەی ھەڵبژێردرانی وەک سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، وێڕای ستایش کردنی ناوبراو ، پێی داگرت: بە سەرنجدانی پەیوەندییە ستراتژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری گەلی چین، مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئامادەی ھاوکاریی دووقۆڵییە لەگەڵ کۆنگرەی نیشتیمانیی گەلی چین دا.

قاڵیباف وتیشی: پەرلەمانەکانی ھەردووک وڵات لە یارمەتی دانی پەرەسەندنی ھاوکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی دوولایەن، ڕۆڵێکی کاراو گرینگیان ھەیە.