حوزه‌یران 05, 2020 22:19 Asia/Tehran
  • وەڵامی زەریف بە توییتەکەی ترەمپ: ڕاوێژکارەکانت قومارێکی گەمژانەیان پێ کردی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دوای پێشنیارە پاڵەکییەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ تاران لەمەڕ دانوستان، ڕایگەیاند: ئێران و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی بەرجام قەت مێزی دانوستانەکانیان بەجێ نەھێڵاوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی وێڕای ئاماژە کردن بە پابەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکب و پەیمان شکاندنی ئەمریکا لەمەڕ کشانەوە لە بەرجام، لە پەڕەی فەرمیی خۆی دا لە توییتێر ڕوو لە «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نووسی: ڕاوێژکارەکانت کە زۆربەشیان ھەتا ئێستا وازیان ھێناوە، قومارێکی گەمژانەیان پێ کردی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمە بە خۆت کەوتووە کە کەنگێ کشانەوەت لە بەرجام ساغ کەیتەوە.

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای ستایشی ئێران لە بەر ئازاد کردنی «مایکێڵ وایت» زیندانییە ئەمریکییە ڕوو لە کاربەدەستانی ئێران، ڕایگەیاند: بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی گەورە چاوەڕوانی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا مەمێننەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەروەھا وێڕای بانگەشەی ئەمەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا سەر دەکەوێت، وتیشی: ڕێککەوتنێکی باشترتان دەست دەکەوێت.

 

سەرپەیڤ