حوزه‌یران 24, 2020 19:51 Asia/Tehran
  • ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە بوونی تیرۆریستان پاک کرایەوە

فەرماندەری ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت،ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەو پەڕی سەرکەوتووییەوە لە بوونی تیرۆریستان پاک کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرتیپ «موحەممەد پاکپوور» فەرماندەری ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی مەشقی « دەستەڵاتی شەھیدانی کوردی موسڵمان» لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: یەکەکانی ھێزی زەوینیی سپا، تەواوی ئامانجەکانی ئەم مەشقەی بە سەرکەوتوویی پێکاوە.

سەردار پاکپوور وێڕای پێداگرتن لە سەر ئامادەیی تۆکمەوتەواوی یەکەکانی ئۆپراسیۆنی ھێزی زەوینیی سپای پاسدران بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەکانی دوژمنان، وتیشی: ھەڵس و کەوتی لێبڕاوانە لەگەڵ ئەندامانی تاقۆکە تیرۆریستەکان لە بەرنامەی کاری ھەمیشەیی ھێزی زەوینیی سپادایەو تیرۆریستان لە ھەر شوێنێکدا ئامادە بن دەچینە وێزەیانەوە.

 فەرماندەری ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێشی داگرت: پەیامی  مەشقی « دەستەڵاتی شەھیدانی کوردی موسڵمان» بۆ خەڵکی ناوچەکە، پێکھێنانی ئاسایشتی پاوەجێ و، بۆ تیرۆریستان لێبڕاوی و ھێزمەندیی ھێزی زەوینیی سپا لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ تێکدەرانی ئاسایشت و ئەھوەنیی گەلی ئێرانە.

سەردار پاکپوور ھەروەھا وشداری دایە تیرۆریستان و ھاوپەیمانەکانیانن کە ئەگەر بێتو ھەر جۆرە سعەرەڕۆییەک لە سنوورەکان و بە تایبەت ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاواو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران بنوێنن، لەگەڵ کاردانەوەی توندو لێبڕاوانەی ھێزی زەوینیی سپادا بەرەوڕوو دەبنەوە.

سەرپەیڤ