راوەدوونانی دادڤانیی تڕەمپ لە دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی
حوزهیران 29, 2020 18:38 Asia/Tehran
دادئەستێنی تاران گوتی : بۆ 36 کەس لەو کەسانەی کە لە تیرۆری سەرداری سپەھبود قاسم سولەیمانیی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی رۆڵی یاریدەر و ئەنجامدەر و فەرماندەریان ھەبوو ، فەرمانی گرتن دەرکراوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دادئەسێتنی تاران ، ناوی تاوانی ئەو کەسانەی کوشتن و ھەنگاوی تیرۆریستیی راگەیاند و گوتیشی : لە سەرووی ئەو لیستەدا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکایە و راوەدوونانی داڤانیی ئەو تەنانەت دوای کۆتایی دەورەی سەرۆک کۆماریی ئەویش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .
وتیشی کەسانێک کە بە ھەر جۆرێک لە تیرۆرکردنی سەردار سولەیمانی دەستیان ھەبووە بریتی لە بەپرسانی سیاسی و لەشکەریی ئەمریکا و حکومەتەکانی دیکە ناسراون کە لە لایەن کاربەدەستی دادڤانیەوە فەرمانی گرتن و راگەیاندنی رەوشی سوور لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتیەوە دەرچووە .