تەخت رەوانچی : ئەمریکا دەبێ لە بەرامبەر بریندارانی کیمیابارانەکەی سەردەشت وڵامدەربێت
نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کە چەکی شیمیاییان نایە بەردەست سەدام دیکتاتۆڕی نەماوی رژێمی بەعس ، دەبێ لەمبارەوە وڵامدەر بێت .
رژێمی بەعسی عێراق ، حەوتی پووشپەڕی 1987 شاری سەردەشتی کیمیابارانکرد کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 110 کەس لە دانیشتوانی مەدەنیی شارەکە شەھید و زیاتر لە 8 ھەزار کەس بەر گازی شیمیایی کەوتن .
مەجید تەخت رەوانچی نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی دوشەممە لە توویتێکدا بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە لێدوانەکانی زبگنیەڤ برژنسکی سیاسەتوانی پۆڵندی - ئەمریکیی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە حکومەتی جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە بارەی کیمیابارانی سەردەشت نووسی : 33 ساڵ دوای ئەم تاوانکاریەی رژێمی سەددام لە سەردەشت ، ھێشتا ئەم زامە ساڕێژ نەبووە .
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەم دواییانە بە ئاماژە بە کارەساتی کیمیایبارانی سەردەشت جەختی کرئەوە : خەڵکی ئێران ھەرگیز داکۆکی و ھاوڕێیی ئەمریکا و ئوروپا لە رژێمی سەدام لەم پەلامارە سامناکە لەبیر ناکەن .