حوزه‌یران 30, 2020 02:40 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا یەکەم وڵاتێکە کە وڵاتانی یاسامەند سزا دەدات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە توییتێردا لە ملھوڕییەکانی ئەمریکا وەک وڵاتێک کە بۆخۆی بەرجامی پێشێل کردووەو وڵاتانی دیکەش بە زۆرەملی ناچار دەکات شوێنی بکەون، ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە ملھوڕییەکانی ئەمریکا لە پرسی بەرجام دا  لە توییتێرەکەی نووسی: ئەمریکا نەک ھەر خۆی بەرجامی پێشێل کردووە بەڵکو خەڵکانی دیکەش ناچار دەکات بە زۆرەملی ناچار دەکات ھەمان کار بکەن.

زەریف وتیشی: ئەمریکا ھەڵگری پەڵەی پڕلەشەرمی یەکەم وڵاتێکیشە کە بە درێژایی مێژووی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وڵاتانی یاسامەند لە بەر پێشێل نەکردنی بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشت سزا دەدات. 

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.