حوزه‌یران 30, 2020 21:44 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی؛ ئێران سەرباری دۆخی بایکۆت توانیویەتی ئیستیکباری جیھانی بە چۆکدا بێنێ

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنەکانی ئێران لە بەرامبەر شەپۆلی بەربڵاوی شاڵاوی ڕەوانیی دوژمن، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری دۆخی بایکۆت توانیویەتی ئیستیکباری جیھانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بە چۆکدا بێنێ.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە تاران پێی داگرت: بە سەرنجدانی ئەوەی کە دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ توشی گرفتی بنەمایین، ئێران دەتوانێ لەگەڵ زنجیرە شکستێکی زیاتردا بەرەوڕوویان کاتەوە.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتانی بانگەشەکەری پێشکەوتن و پێشەنگ بوون لە بوارەکانی زانست و تەکنۆلۆژیاو پزیشکی لە ھەل و مەرجی تەشەنای کۆرۆنا لە بواری پزیشکی دا  تووشی دۆش دامان ھاتوون، وتیشی: تیمە پزیشکیەکانی ئێران واوەتر لە بەڵێنمەندیی خۆیان جوڵاونەتەوەو سەرکەوتنی بایەخمەندیان بۆ وڵات تۆمار کردووە.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی»  وتیشی: لە ددۆخێکدا کە دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران لایان وابوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەمبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەچۆک دا دێت، ھەوڵی پزیشکان، پەرەستاران و کاگێڕانی کۆمەڵگای تەندروستی، کارنامەیەکی پرشنگداریان بۆ ئێران لە بواری تەندروستی و پاکپارێزی و دەرمان دا خستەبەر چاوی ھەمووان.