ته‌مووز 01, 2020 09:18 Asia/Tehran
  • بەعیدی نەژاد: کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت داکۆکیی بێ شەرت و مەرج لە ڕێککەوتنی بەرجامی سەلماند

باڵوێزی ئێران لە بریتانیا وتی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕەنگدانەوەی یەکگرتنی نێوان تەواوی ئەندامان بێجگە لە ئەمریکای، لە مەڕ داکۆکی کردنی بێ شەرت و مەرج لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و ئیدانەکرانی سیاسەتەکانی ئەمریکای سەلماند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەمید بەعیدی نەژاد» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا وتیشی: ئەمریکا ھێندە لەنێو ھاوپەیمانەکانی دا تەریک خرابووەوە کە مایک پەمپێئۆ خێرا کۆبوونەوەکەی بەجێ ھێڵا.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەمەبەستی تاوتوێ کرانی ڕاپۆرتی دەورەیی سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران  ڕۆژی سێ شەممە بەڕێوەچوو.

لە کۆبووەنەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی چەکەمەنیی ئێران ھەڕەشەیەکە بۆ ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی.

لەم کۆبووەەوەیەدا کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو ھەڵپەسێردرانی کۆڕوکۆبوونەوەکان لە نیۆیۆرک بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا، نۆھەمین ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە شێوازی ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران خوێندرایەوە.