ته‌مووز 02, 2020 03:31 Asia/Tehran
  • زەریف: ئاشتی لە سووریادا مسۆگەر دەبێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی ڤیدیۆیی ڕەوتی ئاستانە پێی داگرت: ئاشتی لە سووریادا مسۆگەر دەبێت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردت بە کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا وتی: لایەنەکان لە بارەی بەردەوامیی ھاواھەنگیی نێوان سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە، بە چڕبوونەوە لە سەر کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان، لە بارەی ڕەوتی سیاسی و فریاکەوتنی مرۆڤ دۆستانەی سووریا ڕێک کەوتن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەی ھاوبەشی کۆبوونەوەی مەجازیی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە، ئەوەیان وەبیر ھێنایەوە، کێشەی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە و تەنیا لە ڕێگای ڕەوتی سیاسیی و وتووێژی نێوماڵی سووریا لە سای بەستێن خۆش کردنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان چارەسەر دەبێت.

سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە ھەروەھا ھێرشە سەربازییەکانی ڕژێمی زایونی لە سووریایان بە تێکدەری سەقام و سەروەریی ئەو وڵاتەو پەرە پێدەری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زانی و لە سەر پێویستیی ڕێزنان لە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەت کردنەوەی داگیرکرانی جۆلانی سووریا بە تایبەت بڕیارنامەی ٤٩٧ی ئەنجومەنی ئاسایشت پێیان داگرت.