ته‌مووز 02, 2020 10:42 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئێران لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێکی ڕەوا بۆ ھێزمەند کردنی توانای بەرگریکارانەی خۆی خەمساردی نانوێنێ

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ھەتا کاتێک کە کاربەدەستانیب ئەمریکی باسی لەسەر مێزبوونی بژاردەی سەربازی دژی گەلی ئێران دەکەن و کشانەوەیان لە ناوچەکە پەک پێ دەخەن، ئێرانیش لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێکی ڕەوا بۆ ھێزمەند کردنی ئاستی بەرگریکارانەی خۆی بە پشت بەستن تواناییە خۆماڵییەکانی خەمساردی نانوێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید عەبباس موسەوی» شەوی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەوتەکانی «برایان ھوک» نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، قسەکانی ناوبراوی بە بێ ناوەڕۆک و پوچەڵ زانی و بەتوندی ئیدانەی کرد.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ھوک ھاوکات لەگەڵ پەلەقاژەی بۆ پاسادانی بێ ناوەڕۆکی پرسی درێژە کردنەوەی بەرتەسکییە چەکەمەنییەکان، باسی بژاردەی سەربازی لە بارەی ئێرانەوە دەکات، بژاردەیەکی ئێکس پایر بوو کە لە مێژە لە سەر مێزی سەرۆک کۆمارانی وەھم داگرتووی ئەمریکی تۆزی کۆن بوونی لێ نیشتووە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لە درێژەدا پێی داگرت: مەترسی و ھەڕەشەی ڕاستەقینەی ناوچەکەکە لە ڕاستی دا ئامادە بوونی تێکدەرانەو سەقام شێوێنی ئەمریکاو کردنی ناوچەکە بە سەربازخانەو پێشگرتن بە گەشەو پێشکەوتنی ناوچەکە لە ئەنجامی ناکۆکی چێکردن و ترس وەبەرنان لە ئاراستەی فرۆشتنی بەرھەمی پیشەسازییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیە.

موسەوی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دابین کرانی ئاسایشتی ناوچەکە لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە سیاسەتی بنەمایی و نەگۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، وتیشی: ناوەڕۆکی بەرنامە سەربازییەکانی ئێران بەتەواوی بەرگریکارنەیە.