ته‌مووز 03, 2020 11:50 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەرامبەر بە ڕووداوەکەی نەتەنز

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەرامبەر بە ڕووداوەکەی کۆگەی پیتاندنی نەتەنز کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئاگاداری ئەو ڕووداوەیە کە لە سولەیەکی لە حاڵی چێکرانی کۆگەی پیتاندنی نەتەنز قەوماوەو وای بۆ دەچێ کە ئەم ڕووداوە ھیچ شوێنێک لە سەر چالاکیی تاقیکردنەوەی ڕاستییەکانی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە لە بارەی ئێرانەوە دانانێت .

«بەھرۆز کەمالوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش باسی قەومانی ڕووداو لە سولەیەکی لەحاڵ چێکرانی کۆگەی نەتەنزی کرد.

کەمالوەندی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەم ڕووداوە ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، وتیشی: لە ڕووی ھەگەری پیس بوونی کەش و ھەواش بە سەرنجدانی بە ناچالاک بوونی ئەو کۆگەیە، پێمان ڕاگەیەندراوە کە جێگای نیگەرانی نییە و لە ئێستاش دا تیمەکانی پسپۆڕیی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن و خەریکی لێکدانەوەی ھۆکاری ئەو ڕووداوەن.

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم ڕووداوە ھیچ لێکەوتەیەکی بۆ چالاکییەکانی ئێستای کۆگەی پیتاندنی نەتەنز نەبووە.