ته‌مووز 03, 2020 14:02 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی تەشەنای کۆرۆنا پێویستە

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر پێویستیی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتە یەک لایەنەکان کە توانایی و بارستایی وڵاتانی بایکۆتکراو بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لاواز دەکەن، پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆرۆنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی لێکدانەوەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی: نەخۆشییە پەتاکان بە ڕادەی مەرگ و نەمانی زۆریان، کاریگەریی نەرێنییان لە سەر ڕەوشتی ئابووری و کۆمەڵایەتیی وڵاتانی تێوەگلاو دەبێت و بە زیادکرانی گرفتێکی دیکەش لە تەنگژەکانیان، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت.

«تەخت ڕەوانچی» لەم ئاراستەیەدا ئاماژەی کردە بڕێک گرفت کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا بە تایبەت لە سووریاو یەمەن ھاتووەتە پێشەوەو، وتی: ئەم ڕەوشتە بە داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنەی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی جەماوەری سووریاو ھەروەھا گەمارۆدرانی بەندەرو فڕگەکانی یەمەن توندتر بووەتەوە.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی دا وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوژمنی ھاوبەشی بنەماڵەی مرۆڤایەتییە، وتیشی: تەنیا ڕێگای بەرنگار بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ھاوپشتیی کرداری و ھاوکاریی جیھانییە.