ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی : رووداوەکەی نەتەنز تیشکدانەوەی ئەتۆمیی نەبووە
ئاژانسی نێودەوڵەتیط وزەی ناڤۆکی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک پشتڕاستی کردەوە کە لە شوێنی ڕووداوەکەی ئەم دواییەی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز، هیچ مادەیەکی ناڤۆکی و تیشکدانەوەی ئەتۆمیی نەدۆزراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی ئەو ئاژانسە بڵاو بۆتەوە، پشتڕاستی کردەوە کە لە شوێنی ڕووداوەکەی ئەم دواییەی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز، هیچ مادەیەکی ناڤۆکی و تیشکدانەوەی ئەتۆمیی نەدۆزراوەتەوە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئێران سەر لە بەیانی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئاژانسی لە ئاگرکەتنەوە لە یەکێک لە بیناکانی سایتی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نەتەنز ئاگادار کردەوە و دڵنیای کردینەوە کە ئاگرەکە بە زوویی کۆنتڕۆڵ دەکرێت و هیچ مادەیەکی ناڤۆکی و ڕادیۆئەکتیڤ لەو سایتەدا نەبووە.
ئاماژە بەوەش دراوە: ئاژانسی دەتوانێ پشتراستی بکاتەوە کە لە کاتی ڕووداوەکە هیچکام لە پشکێنەرانی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەو شوێنە نەبوونە و لەو شوێنە مادەی ناڤۆکی لێ نەبووە و ئاژانس بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەرپرسانی هاوپەیوەندی ئێرانی.