ته‌مووز 05, 2020 08:51 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لانیکەم شەش جار میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی لە بەرجام دا کارا کردووە

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران شەوی یەکشەممە لە پەیامێکی توییتێری دا ئاماژەی کردە ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی ئێران لە کاراکردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان لە بەرجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، زەریف لەم پەیامە تویتێڕییەی دا نووسی: بڕوا بە ھەراوھوریای پڕوپاگەندەیی مەکەن. ئێران ھەتا ئێستا لانیکەم شەش جار مێکانیزمی چارەسەریی تاکۆکییەکانی لە چوارچێوەی بەرجام دا کارا کردووە کە ھاوپەیوەند بووە بە پێشێلکرانی بەڵێنەکانی بەرجام لە لایەن ئەمریکاو سێ وڵاتە ئەورووپییەکەی ئەندامی بەرجتمەوە.

زەریف لە درێژەدا ئاماژەی کردە بەرواری ئەو ھەنگاوانەی کە بریتی بوونە لە:

- 16 دیسامبەری 2016 (26 خەزەڵوەری 1395) ھاوپەیوەند بە پێشێلکاری لە لایەن ئەمریکاوە.

- 10 مای 2018 (20 بانەمەڕی 1397)ھاوپەیوەند بە پێشێلکاری لە لایەن ئەمریکاوە.

- 17 ژوئەنی 2018 (27 جۆزەردانی 1397) ھاوپەیوەند بە پێشێلکاری لە لایەن ئەمریکاوە.

-6 نوامبەری 2018 (15 زەخەڵوەری 1397) 

ھاوپەیوەند بە پێشێلکاری لە لایەن ئەمریکاو سێ وڵاتەکەی ئەورووپا.

- 8 مای 2019 (16 بانەمەڕی 1398)ھاوپەیوەند بە پێشێلکاری لە لایەن ئەمریکاو سێ وڵاتەکەی ئەورووپا.

 

- 2 ژولای 2020 (12 پوشپەڕی 1399)  ھاوپەیوەند بە پێشێلکاری لە لایەن ئەمریکاو سێ وڵاتەکەی ئەورووپا.

دوابەدوای ھەنگاوی نابەرپرسانەو نایاسایی سێ دەوڵەتی ئەورووپی داگری ئاڵمانیاو بریتانیاو فەرەنسا، لەمەڕ دانی بەرنووسی بڕیارنامەیەک بە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی نتڤۆکی و ھەروەھا بەردەوامیی پابەند نەبوونیان بە بەڵێنەکانیان لە بەرجام دا، پێنج شەممەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاراستەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو ڕێکخەری بەرجام کرد. 

سەرپەیڤ