رەزامەندی نیشاندانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەڵ کرانەوەی دەروازە سنووریەکانی شەڵەمچە و سۆمار
تهمووز 06, 2020 23:19 Asia/Tehran
لیژنەی دەروازە سنووریەکانی عێراق باسی رەزامەندی نیشاندانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەکات لە گەڵ دەسپتێبوونەوەی ئاڵووێری تیجاریی لە دەروازە سنووریەکانی شەڵەمچە و سۆمار .
شاری شەڵەمچەی ئێران ، نزیکترین خاڵی سنووریی لە شاری بەسرەی عێراقە ، شاری سۆماریش لە گەڵ شاری مەندەلی پارێزگەی دیالەی عێراق 15 کیلۆمەتر مەودای ھەیە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، عومەر عەدنان وائیلی بەرپرسی دەروازە سنووریەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ دەستپێبوونەوەی ئاڵووێری تیجاریی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە حەوتەدا لە دەروازە سنووریەکانی شەڵمچە و سۆمار رەزمەندیی نشانداوە .
وائیلی گوتیشی : دامەزراوەکانی تەندروستیی و سەلامەتیی لە دو پارێزگەی بەسرە و دیالەی عێراق رێوشوێنی تەندروستیی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رەچاو دەکەن .