ته‌مووز 08, 2020 13:53 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دراوسێکانی دا ھەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەڵس و کەوت و پەیوەندیی تاران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی بە باش نرخاند.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە پەیوەندییە دەرەوەییەکانی دا ڕوانگەیەکی ستراتژیی ھەیە، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ھەڵس و کەوت و پەیوەندییەکی ھەرە باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێکانی دا ھەیە، ھەڵبەت دوو وڵاتی لێوە بەدەر بێت کە بۆخۆیان نایانەوێ لەگەڵ تاراندا لە پەیوەندی دا بن.

ڕۆجانی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بارستاییەکانی بەندەری چابەھار لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، وتیشی: بارستایی بەندەری چایەھار وەک تاکە بەندەری ئەقیانوسیی وڵات لە دوو پۆینت پێنج ملوێن تەنەوە گەییشتووەتە ھەشت پۆیینت پێنج ملوێن تەن کە دیارە ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە بۆ ھێڵی گواستنەوەی باشوورو باکوور.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، دامەزرانی ڕێگای ئاسنی باشوور بۆ باکووری بە گەڵاڵەیەکی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی زانی و وتیشی: ئەم ھێڵەی ڕێگای ئاسن لە ئەقیانووسی ھیندەوە لە چابەھار دەست پێ دەکات و بە تەواوی ھێڵەکانی ڕێگای ئاسن لە ناوچەی ئاسیای ناوەراست ، قەوقاز، چین و ڕووسیاو ئەورووپاوە دەلکێت.

ڕۆحانی ھەروەھا تیشکی خستە سەر پیلانی دوژمنان بۆ زەبروەشاندن لە ئێرانی ئیسلامی و وتیشی: گوشارسەپاندن، ھیوابڕاوکردن، دووبەرەکی نانەوەو دابڕینی خەڵک لە حکومەت و ناکۆکی دروست کردن لەنێوان ھێزەکانی وڵات، ئامانجی سەرەکیی ئەمریکاو ڕژێمی زایونییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە خەڵک و بەرپرسانی ئێران شان بە شانی یەکتر پیلانی دوژمنان پوچەڵ دەکەنەوە.

سەرپەیڤ