ته‌مووز 11, 2020 14:45 Asia/Tehran
  • حەوت بازاڕچەی سنووریی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوەیە

وتەبێژی گومرکی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێستا بازرگانیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ٧ بازاڕچەوە ئەنجام دەدرێت، وتی: سنووری مێهران کراوەتەوە، هەروەها سنووری سۆمار تا چەند ڕۆژی داهاتوو بازرگانی کردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەید ڕۆحوڵڵا لەتیفی بە وتنی ئەوەی کە لەگەڵ هەموو دراوسێکان پێوەندی بازرگانیمان هەیە تەنیا لەگەڵ دوو وڵات نەبێت، وتی: ئێستا لەگەڵ وڵاتی عێراق ٧ بازاڕچەی سنووری کراوەیە و هەر لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە هیچ ڕاگیرانێکمان نەبوو، بەڵام ڕێژەی بازرگانی، کەمتر بووبووەوە کە ئێستا لەو سنوورانە هیچ کێشەیەک  نییە.

لەتیفی بە ئاماژە بەوەی کە سنووری مێهران کراوەتەوە، وتی: سنووری سومار تا چەند ڕۆژی داهاتوو بازرگانی کردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.

وتەبێژی گومرۆک جەختی کردەوە: مۆڵەتی کردنەوەی سنووری سۆمار لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەرچووە، بەڵام بە کردەوە هەندێک ناهەماهەنگی بووە هۆی ئەوەی کە ئەو کردنەوەیە دوا بکەوێت کە ئەویش تا چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

لەتیفی وتیشی: حکومەتی عێراق قۆناغ بە قۆناغ بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی خۆی و قەرەبوو کردنەوەی کەمبوونی مادەی خۆراکی و پێداویستییەکانی لە پارێزگاکانی عێراق، هەوڵی کردنەوەی سنوورەکانی داوە.