ته‌مووز 11, 2020 17:05 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، 2 هەزار و 397 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .

 

 سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی   2هەزار و 397 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، وتی: تا ئێستا 255  هەزار و  117 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی 188 کەس ڕاگەیاند و گوتی: ئاماری گیان لەدەستداوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  گەیشتووەتە   12 هەزار و  635 کەس .

وتیشی:  217 هەزار و 666 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ