ته‌مووز 14, 2020 18:34 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە بوختانی دژی ئێرانیی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس، شاڵاوی سەر یەمەن ڕابگرن

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانی بێ بنەمای سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس دژی ئێران، لە سەر ڕاگیرانی ھێرشەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر ئافرەتان و منداڵانی یەمەنی پێی داگرت.

 «نایف فەللاح موبارەک حوجرەف» سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس  ڕۆژی دووشەممە لە ئاراستەی ڕەزامەند کردنی ڕژێمی سەعودی و ئیمارات، بانگەشەی کرد کە ئێران چەک و چۆڵ ڕەوانەی یەمەنی گەمارۆدراو دەکات.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە باتی درێژەدان بە ڕەوتی چەواشەکاری و بوختان کردن و بانگەشەی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران، با لەسەر پێویستیی ڕاگیرانی ھێرشەکانی ھتوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر ئافرەتان و منداڵانی یەمەنی و یارمەتی دانی چارەسەرکرانی قەیرانەکە لە ڕێگای وتووێژی نێوماڵی یەمەنەوە چڕ بێتەوە.

موسەوی وتیشی: ھێندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە ئێستادا لە کەش و ھەوایەکی چاوترسێنەرکەرو بە پێچەوانەی خواستی گەلانی عەرەبی و ئیسلامیی ناوچەکە، لە ھەمبەر پرس و ھەڕەشەو گوڕەشە سەرەکییەکانی جیھانی ئیسلام و کگەلی چەوساوەی فەلەستین لە لایەن ئەمریکاو ڕژێمی زایونییەوە بێ دەنگەیان لێ کردووەو دەستیان کردووە بە بوردومانی جەماوەری یەمەن و بایکۆتی ستەمکارانەی سەر ئەم وڵاتەو پێشگرتن بە گەییشتنی خۆراک و سوتەمەنی و داوودەرمان بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران  ھەروەھا ئاماژەی کردە ھەڵوێستی ومەرایی کارانەی سەعودییەکان و دەوڵەتی لەکارکشاوەی «عەبدڕەبە مەننسور ھادی» لە بەرەوڕوو بوونەوەی دەستپێشخەرییەکەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی ڕاگیرانی تێکھەڵچوونەکان لە سەرتاسەری جیھان لەوانە یەمەن و وتیشی: ئەوانە سەرباری ئەو ئاگربڕەی وا بانگەشەی دەکەن، لە سەر بوردوەمانەکانیان بەردەوامن و بە ڕەت کردنەوەی گەڵاڵەکەی ئاشتیی یەمەنینوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر ھەوڵدانیان بۆ چارەسەرکردنی سەربازییانەی ئەم قەیرانە سوورن و ھەوڵ دادەن بۆ چەواشەکاری خەڵکانی جیھان خەڵکانی دیکە تۆمەتبار بکەن.

سەرپەیڤ