ئاب 20, 2020 16:43 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ھێزی دەریایی ئێران جێ و شوێنی خۆی لە پاراستنی ئاوەکانی وڵات پتەوکردووەتەوە

وەزیری بەرەڤانیی ئێران وێرڕای ئاماژە کردن بە ئامادە بوونی ھێزی دەریایی ئەرتەش لە تەنیشتی ھێزی دەریایی سپای پاسداران بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە دەست درێژکاری و زێدەخوازییەک، وتیشی:ھێزی دەریایی ئێران جێ و شوێنی خۆی لە پاراستنی ئاوەکانی وڵات پتەوکردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ ئەمیری دەریادار «حسەین خانزادی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتیشی: بە سەرنجدانی گرینگایەتیی ڕێئاوەکان لە بواری جۆربەجۆری ئاسایشتی، ئابووری و بەربڵاو بوونی ڕادەی ھاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتبەری جۆربەجۆر، دابین کرانی ئاسایشتی جوگرافیای ئاوی پێویستییەکی حاشا ھەڵنەگرە.

سەرنبپ حاتەمی وتیشی: ھێزی دەریایی ئێران ئەمڕۆ کە ئەو تواناییەی ھەیە کە بە بەھرەوەرگرتن لە کەرەستەو چەکی نۆژەنی بواری شەڕی دەریایی ئامادە بوونێکی ھێزمەندانەی ھەبێت لەمەڕ پاراستنی ئاشتی لە لێوارەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان  ھەتا ئەقیانووسی ھیند و لە ھەر شوێنێکی ئاوەکانی نێوەنەتەوەییش کە پێویست بە دابین کرانی ئاسایشت بکات و دیارە ھەر بەم ئامانجەش جێ و شوێنی خۆی بۆ ئاستی ھێزێکی ستراتژی بەرز کردووەتەوە.

«حسەین خانزادی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانیش لە دیدارەکەدا وێڕای پیرۆز کردنی ڕۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی وتی: ھێزی دەریایی بە سەرنجدانی ئەو ھەل و مەرجەی کە ھەرلە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزەوە ھەتا ئێستا پیای دا تێپەڕیوەو ئەو بایکۆتە ستەمکارانەیەی کە وەپشت سەری ناوە، ھەوڵ دەدات ھەتا بە ھەڵس و کەوت و پەیوەندیی ھەرە نزیک لەگەڵ کۆمەڵەی پیشەسازیی بەرەڤانی ھەر ڕۆژە لە ڕۆژی ڕابردوو ھێزمەنتر ببێت.

دەریادار خانزادی ھەروەھا ستایشی ھەوڵ و داکۆکییەکانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێرانی کرد لەمەڕ نۆژەن کردنوەی سیستێمە دەریاییەکان.

 

سەرپەیڤ